مه‌سروور بارزانی: داوای تانك، هه‌لیكۆپته‌ر، چه‌كی قورسمان لە ئەمەریکا کردووە.. داعش رۆژانه نزیكه‌ی 6 ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێ

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی) له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CBS News" له به‌رنامه‌ی" 60 Minutes"-دا، باس له پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رێگری حكوومه‌تی پێشووی فیدراڵ له به‌غدا و ژماره‌ی تیرۆریستانی داعش له هه‌ردوو وڵاتی سووریا و عێراق ده‌كات.
ئه‌مه به‌شێكه له دیداره‌كه:
* ئایا گورزه ئاسمانییه‌كان ده‌توانن داعش تێك بشكێنن؟
(مه‌سروور بارزانی): گورزه ئاسمانییه‌كانی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر به سوود بوون، پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌و هاوكارییه، به‌ڵام من پێم وا نییه ئه‌و گورزانه بۆ تێكشكاندنی داعش به‌س بن.
* ئێوه داوای چ جۆره چه‌كێكتان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه داوامان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه به چه‌كی قورس هاوكای پێشمه‌رگه بكات، وه‌ك تانك، هه‌لیكۆپته‌ر، چه‌كی قورس و زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه MRAP، چونكه ئه‌وانه زۆر گرینگن.
* ئێوه داواى ئه‌و چه‌كانه‌تان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا رێگری ده‌كات؟
(مه‌سروور بارزانی): له راستیدا به‌پێی ده‌ستووری عێراقی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی. به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ عێراق هاتوون، ته‌نها بۆ سوپای عێراق بووه، به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له ده‌گاته سه‌ر به‌رگریكردن له كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق، ئه‌وه ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌یه كوردستان و ئه‌و به‌شه‌ی وڵات بپارێزێت، به‌ڵام كه مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر مافی پڕچه‌ككردن و مووچه‌ی پێشمه‌رگه و دابینكردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه به‌غدا رێگه نادات ئه‌مه روو بدات. من نازانم حكوومه‌تی داهاتوو چ ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا رێگه‌یان نه‌داوه ئه‌مه روو بدات.
* ئێوه پڕچه‌ك نه‌بوون؟
(مه‌سروور بارزانی): به‌ڵێ پڕچه‌ك نه‌بووین. من پێم وایه مه‌زه‌نده‌ی كه‌س به‌رامبه‌ر هێزی داعش ته‌واو نه‌بوو، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له سوپای سووریا و عێراقه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت. پێنج فیرقه‌ی عێراقی توایه‌وه، وه‌ك ئێوه ده‌زانن، ئه‌وان چه‌كه‌كانیان به‌جێهێشت و هه‌مووی كه‌وتنه ده‌ست داعش.
* ژماره‌ی چه‌كداری داعش چه‌ندن؟
(مه‌سروور بارزانی): له‌وانه‌یه ژماره‌ی چه‌كدارانیان 40 هه‌زارێك بێت، كه له عێراق و سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ره‌نگه به یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات دابه‌ش ببن.
* ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه چه‌ندن، كه هاوكارییان ده‌كه‌ن؟
(مه‌سروور بارزانی): باشه، ئه‌وانه‌ی هاوكارییان ده‌كه‌ن، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن یا نا یاخود له ترسانه ده‌توانم بڵێم زیاتر له 100 هه‌زار ده‌بێت.
* داعش له كوێوه پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆیان دروست كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌وان رۆژانه له فرۆشتنی نه‌وت، گه‌نم و وه‌رگرتنی سه‌رانه له خه‌ڵكی نزیكه‌ی 6 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها تا ئێستایش كۆمه‌ك ده‌كرێن.
* ئێوه باس له كۆمه‌ك ده‌كه‌ن؟
(مه‌سروور بارزانی): خه‌ڵكێكی زۆر كه باوه‌ڕیان به ئایدیۆلۆژیای ئه‌و توندڕۆیانه هه‌یه، كۆمه‌ككردنی ئه‌م رێكخراوه به ئه‌رك ده‌زانن.
* ئه‌مه له كوێوه بۆیان دێت؟
(مه‌سروور بارزانی): له وڵاتی جیاجیاوه.
* له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی):هه‌ندێكی له وڵاتانی كه‌نداوه.
* رۆژانه 6 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه وا ده‌كات تا هه‌تایێ به‌رده‌وام بن؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێندرێن.




