٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سەردەمی حکومڕانی تاکەکەسی بەسەرچوو

سەرچاوە: KDP.info
دیداری سەرۆکی پەرلەمانی وکردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق(عەممار حەکیم). ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(د.یووسف محەممەد سادق)، دەڵیت، گۆڕینی دەموچاوەکان گرینگن، بەڵام لەوەش گرینگتر، گۆڕینی سیستم و بیرکردنەوەکانە بۆ بەڕێوبردنی عێراق، پێویستە هەمو لایەک ئەوە بزانین کە سەردەمی حوکمڕانیی تاکەکەسی بەسەرچوو، ئەگەر بمانەوێت عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە دەبێت هەموو لایەک پابەندی دەستوور بین.

ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمان، لە میانی پێشوازیکردن بوو لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق(عەممار حەکیم)، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە یاوەریی شاندێکی ئەنجوومەنی باڵا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
لە سەرەتای دانیشتنێکدا دوای بەخێرهاتن، سەرۆکی پەرلەمان باسی لە دۆخی ئێستای کوردستان و قەیرانی دارایی و ژیان و گوزەرانی ئاوارەکان کرد، لەم بارەیەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رەخنەی لە کەمتەرخەمی حکوومەتی عێراق گرت لە بەرامبەر کێشەی ئاوارەکاندا.
لەبەرامبەر وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی  هیوای خواست حکوومەتی نوێی عێراق کە کورد بەشداری سەرەکییە تێیدا کۆتایی بێنێت بە کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و هەموو لایەک بە گیانی نیشتمانییەوە پارێزگاریی لە وڵاتەکەمان بکەین، چونکە لە ئێستادا عێراق بووەتە شوێنی تەسفییەی ململانێی وڵاتانی ناوچەکە.
لەبارەی شەڕی تیرۆرستانیش، (حەکیم) گوتی: "تیرۆر هەڕەشەیە بۆ سەر هەموومان بەبێ جیاوازیی ئایین و نەتەوە و مەزهەب، بۆیە پێویستە هەموومان بە گیانی یەک تیمییەوە بەرەنگاری تیرۆریستان ببینەوە، ئەو جەنگەی ئەمڕۆ پێشمەرگە دەیکات دژ بە داعش، شەڕێکی شەرەفماندانەیە بۆ پارێزگاریی لە وڵات."
دواتر لە کوۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، باسی لە ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی  هەرێمی کوردستان کرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار