حكوومه‌ت، لە كێشه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆكی کۆڵییەوە

دهۆک-KDP.info- بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده له پارێزگای دهۆك، كه به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره‌كانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان له بینای قوتابخانه‌كاندا، ڕێژه‌ی زیاتر له سه‌دا چلی قوتابخانه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه له پرۆسه‌ی خوێندن دابڕاون، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار به قه‌یرانی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسانی كه‌رتی په‌روه‌رده له سنووری پارێزگای دهۆك، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه‌یه و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و دواكه‌وتنی خوێندكاران له ده‌سپێكردنی ساڵی خوێندن پێشكه‌ش كرا، تیایدا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هۆی كاری به‌رده‌وامی تیمه تایبه‌ته‌كانی پارێزگا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ی به‌رده‌وام دروست ده‌كرێن، به‌ره به‌ره ژماره‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی له ئاواره‌كان چۆڵ ده‌كرێن، زیاد ده‌بن، به‌ڵام هێشتا كاتی زیاتر پێویسته بۆ چۆڵكردنی ته‌واوی قوتابخانه‌كان و ئه‌وانه‌یشی كه چۆڵ ده‌كرێن، پێویستییان به ده‌ستكاری و نوێكردنه‌وه و دابینكردنه‌وه‌ی زۆرێك له پێداویستییه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی به‌كارهێنانه‌وه بێن و پرۆسه‌ی خوێندنیان تیادا ده‌ست پێ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها به تایبه‌تی باس له كێشه‌ی خوێندنی خوێندكارانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی قه‌زای شنگال كرا كه ژماره‌یان ده‌گاته (31700) قوتابی و به هۆی ئاواره‌بوونیانه‌وه، تا ئێستا له پرۆسه‌ی خوێندن دابڕاون. داكۆكیش له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ له كه‌مپه تازه دروستكراوه‌كاندا، حیساب بۆ خوێندنی ئه‌و قوتابیانه بكرێت و هه‌موو پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاری دا به زووترین كات لیستی ته‌واوی پێویستییه‌كان ئاماده بكرێت، تا كار بۆ دابینكردنیان بكرێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌ت زۆر گرنگی به كه‌رتی په‌روه‌ده ده‌دات و به وردی له كێشه و پێداویستییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و دابینیان ده‌كات.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پێداویستییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده به گشتی له پارێزگای دهۆك، وه‌ك دروستكردنی قوتابخانه‌ی تازه و زیادكردنی ڕێژه‌ی مامۆستایان و ستافی په‌روه‌رده‌یی، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ زۆریی ژماره‌ی قوتابیان بگونجێت و سیسته‌می دووده‌وامی به یه‌كجاری له خوێندنگاكان نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و قوتابخانانه پێشكه‌ش كرا كه له‌ژێر ئه‌نجامداندان، یان به‌هۆی قه‌یرانی داراییی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌نجامدانیان ڕاگیراوه.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده، چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده و كێشه و گرفته‌كان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ستافی په‌ره‌وه‌رده‌ییی پارێزگای دهۆكی كرد كه له سه‌ره‌تای قه‌یرانی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه بۆ سنووری پارێزگای دهۆك، ئه‌وپه‌ڕی پارێزگاری‌یان له قوتابخانه‌كان كردووه.




