یەپەگە دەڵێ بەریان بە پێشڕەویی داعش بۆ سەر کۆبانی گرتووە

کۆبانی-KDP.info- گوتەبێژ بە ناوی هێزەکانی یەپەگەوە، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە بەر بەو هەڵمەت و هێرشە بگرن کە چەکدارانی داعش لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە بۆسەر شاری کۆبانی بەرپای کردووە.
بە ناوی هێزەکانی یەپەگەوە(ڕێدور خەلیل) بە ڕۆیتەرزی گوتووە، شەڕ و پێکدادان هێشتا بەردەوامە، بەڵام توانیویانە بەر بەو هێرشەی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بگرن کە لە شەوی ڕابردووەوە لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانیوە بەرپایان کردووە.
زیاتر گوتی، بەرەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، بە هۆی هێرشی داعشەوە، سێشەممەی ڕابرد توندترین شەڕی بەخۆوە بینیوە.




