نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پێگه‌یه‌كی كارگێڕیی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان دروست بكرێت.. 14 کەمپ دروست دەکرین

دهۆک-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه، ئەو 14 كه‌مپەی بۆ بیستهه‌زار خێزان دروست دەکرێن، ده‌بێ زۆر به ڕێكوپێكی كاره‌كانی بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه بچێت و، جەختیشی کردەوە کە له په‌یكه‌ری سه‌ره‌كیی كارگێڕیی پارێزگای دهۆكدا، پێگه‌یه‌كی كارگێڕیی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان دروست بكرێت و به‌رپرسیاره‌تیی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌ركه‌كه بسپێردرێته كه‌سێكی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار به قه‌یرانی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكه‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی كه‌مپه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بنیاتنانی كه‌مپه‌كان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌یه‌ی ئێستا له قوتابخانه‌كانی پارێزگای دهۆكدان ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسێكی تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌دا هه‌ن پێشكه‌ش كرا و، تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كه‌مپانه‌ش كه ئێستا له‌ژێر دروستكردندان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به ته‌واوبوونیان ته‌واوی قوتابخانه‌كان چۆڵ بكرێن و بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپانه. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سیسته‌م و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌زموونی پێشتری به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان خرایه ڕوو، كه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی سووریا وه‌ك كه‌مپی دۆمیز و كه‌مپه‌كانی دیكه، به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان تاقی كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه تازه‌كان سوودیان لێ وه‌ربگیرێت كه ژماره‌یان بیستهه‌زار یه‌كه‌ن و ئێستا له (14) كه‌مپ بۆ بیستهه‌زار خێزان له ژێر دروستكردندان.
پاشان نمایشێكی وێنه‌یی له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌مپه‌كان پێشكه‌ش كرا و نموونه‌ی ئه‌و خێوه‌ت و یه‌كه و كابینانه نیشان دران، كه له كه‌مپه‌كاندا دروست ده‌كرێن و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه دانراوه، تیایاندا باشترین ستاندارد و تایبه‌تمه‌ندی له‌به‌ر چاو گیراوه. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌سه‌ر پابه‌ندیی ته‌واو به واده و كاتی دیاریكراوی ته‌واوكردنی كه‌مپه‌كان كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌ی ئێستا له‌نێو قوتابخانه و په‌یكه‌ری بینا ته‌واونه‌كراوه‌كاندا نیشته‌جێ بوون، بگوازرێنه‌وه كه‌مپه‌كان و بخرێنه ژێر ئه‌و سیسته‌مه كارگێڕییه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان ئاماده كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ زۆر به ڕێكوپێكی كاره‌كانی بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌مه‌ش له په‌یكه‌ری سه‌ره‌كیی كارگێڕیی پارێزگای دهۆكدا، پێگه‌یه‌كی كارگێڕیی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان دروست بكرێت و به‌رپرسیاره‌تیی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌ركه‌كه بسپێردرێته كه‌سێكی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیش جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پێشتری به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان، بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕاهێنان و فێركردنی تیمه تازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و، گشتاندنی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ڕابردوو، بۆ هه‌موو كه‌مپه تازه‌كان بكرێت.




