حكوومه‌ت له كه‌رتی ته‌ندروستیی دهۆك ده‌كۆڵێته‌وه

دهۆک-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی به ناوی خۆی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك كرد، كه خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ڕێك‌وپێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتووانه كار و ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. دووپاتی كرده‌وه كه بارودۆخی تایبه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار به قه‌یرانی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی له دهۆك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیانه ساز كرا، كه بۆ ئاواره‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران به ناوی خۆی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك كرد، كه خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ڕێك‌وپێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتووانه كار و ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كاری به‌رده‌وام و شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شێوه، خزمه‌تی هاووڵاتیان و په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك بكه‌ن.
پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك، ڕاپۆرتێكی وێنه‌یی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنووری پارێزگای دهۆك پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه ته‌ندروستییه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی په‌نابه‌رانی كوردی سووریاوه بۆ ناوچه‌كه ده‌ستیان پێ كردووه و، به هاتنی ئاواره‌كانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و له‌به‌ر زۆریی ژماره‌یان، ئه‌و ئه‌ركه زۆر قورس و چه‌ند قات بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به زیاتر له "دوو ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار" كه‌س ده‌كات، كه ده‌كاته ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای دهۆك، له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان، بێجگه له‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستانه‌ی كه ده‌بێ ڕۆژانه بۆ پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشكه‌ش بكرێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كاری ئه‌و تیمه ته‌ندروستیانه كرا كه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی سنوور و له كه‌مپه‌كاندا، ئه‌م دواییه‌ش له‌سه‌ر چیای شنگال، بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان جێگیر كراون، بێجگه له‌و تیمه گه‌ڕۆكانه‌ی كه به‌تایبه‌تی بۆ كوتانی منداڵان، به‌رده‌وام به كه‌مپه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێناندا ده‌گه‌ڕێن، كه په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی لێیه. پوخته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی ئه‌و گیروگرفت و كێشانه خرایه ڕوو كه ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه، وه‌ك كه‌میی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه و پزیشك و په‌رستاران و ئه‌مبۆڵانس و تیمه‌كانی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن، به به‌راورد به‌و ژماره زۆره‌ی كه ده‌بێ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیان پێشكه‌ش بكرێت.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌رباره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك پێشكه‌ش كرد و، بڕیار درا لیستێك به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی كه‌رته‌كه ئاماده بكرێت و بدرێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاكوو لێی بكۆڵدرێته‌وه و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه بارودۆخی تایبه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دهۆك له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی دهۆكدایه.




