٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 130هەزار کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە پەنایان بۆ تورکیا بردووە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  جیگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا(نەعمان قورتولموش) ئەمڕۆ ددوشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا و بە هۆی ەهڕەشە و هێرشەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، زیاتر لە 130هەزار کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، هاتوونەتە نێو خاکی تورکیاوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران(میلیسیا فلیمینگ)، ڕایگەیاند، حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان گەییشتووەتە 100 هەزار کەس." شەممەیش کۆمسیۆنی پەنابەران هۆشداری دا لە ئەگەری ئاوارەبوونی سەدانهەزار کەس بە هۆی ەبردەوامیی شەڕ و هەوڵی تیرۆریستانی داعش لە دەستبەسەرداگرتنی کۆبانیی نزیک سنوور، کە پێشتر 60 گوندی ناوچەکەی داگیر کردبوون.
هەینیی ڕابرد، تورکیا دەروازەکانی سنووری بە ڕووی ئاوارەکانی ڕۆژئوای کوردستاندا کردنەوە، کە لە پێنجشەممەوە لە ناوچەی کۆبانی ماڵوحاڵی خۆیان جێ هێشتبوو و بەرەو سنوورەکانی تورکیا چووبوون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و ئەمڕۆ دووشەممە، پارتیی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بانگەوازی لە کوردان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێ، "ڕۆژی شەرەف و سەرکەوتنە.. هیچ سنوورێک بۆ بەرگری نییە."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار