٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی: بەرپرسیارەتیی كێشەكانی كابینەی پێشووی مالیكی هەڵناگرم

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info- سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئامادەیە سەردانی سعوودیە بكات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكاتەوە. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، بەرپرسیارەتیی كێشەكانی كابینەی پێشووی (مالیكی) هەڵناگرێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە گوتی، راوێژكارانی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئێران، هاوكاریی هێزەكانی عێراق دەكەن لە پرۆسە سەربازییەكان دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
(عەبادی) جەختیشی كردەوە كە، ئەو بەرپرسیارەتیی كێشەكانی كابینەی پێشووی (نووری مالیكی) هەڵناگرێت.
ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە، ناكۆكی لەبارەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ جەوهەری نییە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق زیاتر گوتی، هیچ كێشەیەك لە پێكهێنانی هەرێمێكی سوننی لە عێراقدا نییە ئەگەر بەپێی دەستوور بێت.
لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایش گوتی، "دەتوانین بە هاوكاریی هەردوو لا ناكۆكییەكان چارە بكەین". ئاماژەیشی دا كە، هاتنەدیی خەونی كورد بۆ بەدەوڵەتبوون، بە دەست ئەو نییە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار