٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، بۆ "زێڕی ڕەش" شەڕی کورد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە کێڵگەی نەوتی شەدادی کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها لە ڕێی ئەو بەشەی پیشەسازیی نەوتەوە، تانکەری نەوتهەڵگر ڕێزیان بەستووە بۆ گوێزتنەوەی ئەو نەوتە خاوەی چەکدارانی داعش هەرزانفرۆشیان کردووە، کە دەیانەوێ لە ڕێیەوە دەوڵەتی خەلافەتی پێ دابمەزرێنن.

ئەو فرۆشەی نەوتی شەدادی وەک بازرگانێکی نەوت وەسفی دەکات، تەنیا نموونەیەکە لە چۆنیەتیی هەوڵی داعش کە دەستی بەسەر بەشێکی فراوانی خاکی سووریا و عێراقدا گرتووە، بنیاتنانی ئابووریێکی تایبەتە لە ڕێی چەندان سەفەقات و مامەڵەی سووخۆری کە لە ڕێی فرۆشتنی نەتەوە بە دەستی دێنێ.
ڕەنگە ئەو شەڕخوازییەی ئێستا داعش بەرانبەر بە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرپای کردووە، ئەو پاساوە گەورەیە بە دەستەوە بدات کە دەستبەسەرداگرتنی "نەوتی ڕەشە"، هەڵبەت ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێزی خۆی بە هۆی دەستبەرداگرتنی ئەو چەکەیە کە لە عێراقی دراوسێدا دەبێنێتەوە، کە بە هۆیەوە لەم چەند مانگەی دواییدا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دێرئەلزووری بەرهەمهێنی نەوتی خستە ژێر چەپەڵۆکی خۆیەوە و، لە ڕۆژئاوای کوردستان کە چەکدارانی یەپەگە دەستیان بەسەردا گرتووە و گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانیشیان لە دەست دان، نزیک بوونەتەوە.
هەڵبەت ئەو بۆچوونەی سەرەوە ئەگەر بۆ شارەزایانی سیاسیی غەیرەکورد نزیک لە راستی بێ، ئەوا بۆ کۆی کوردان، شەڕێکی نەخوازراوی وەحشیگەرانەیە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەیەوێ، بە پاساوی دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان، پارچەیەکی خاکی کوردستان داگیر بکات و خەڵکەکەیشی قەتلوعام بکات.
وەها دەخەمڵێندرێ کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆرریستییە(داعش)، لە دێرئەلزوور دەستی بەسەر سەدان بیرەنەوتی بچووکدا گرتووە، کە پێشتر 130هەزار بەرمیل نەوتی خاوی سووکیان لە ڕۆژێکدا لێ بەرهەم دەهێنرا، ئەمە بە گوتەی ئەندازیارێکی باڵی نەوت کە ئێستا لە دیمەشق کار دەکات.
نیوەی بەرهەمی سووریا بەر لە جەنگ، لە پارێزگای حەسەکە کە لە ساڵی 2012-ەوە لە بن دەستی کورددایە، دەگەییشتە 380هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ئەمە لە ساڵی 2011. ئەگەر بێت و داعش بتوانێ لە ناوچە کوردییەکان نزیکتر ببێتەوە و حەسەکەیش داگیر بکات، ئەوا ئەو ڕێکخراوە نزیکەی کۆی دامەزراوە نەوتییەکانی سووریای دەکەونە دەست.
بەڵام ئەو ڕێکخراوە، بە هۆی نەبوونی شارەزایی تەکنیکی لە بواری نەوتدا، هێشتا نەیتوانیوە کۆی بەرهەمی کۆی کێڵگەکان بقۆزێتەوە. بەڵام ئەو کێڵگە سەرەکییەکانی نەوت وەک (شەدادی، عەمر، تەنک و وەرد)، کە پێشتر زۆرتر کۆمپانیا نەوتییەکانی نێودەوڵەتی کاریان تێدا دەکردن. 
هەر پێوەست بەم پرسە، بەڕیوەبەرێکی پێشووتری نەوتی کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کاری کردووە، دەڵێ، "زۆربەی کێڵگەکان داخراونکۆمپانیا بیانییەکان کشاونەتەوە، دەستگاکانیش لە لایەن ئەو چەکدارانەوە دزراون کە وێسگەکانیان بەتاڵ کردوون."
بێجگە لە چەند کەسێکی کەمی تەکنیککار بە دەست داعشەوە لەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتوون شارەزای پیویستی بەردەست نین، ئەمە لە کاتێکدایە، لەو کێڵگانەی کە لەژێر دەستی بەشێکی پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)-دان لە ڕۆژئاوای کوردستان، زۆربەی فەرمانبەرەکان کە هەندێکیان هێشتا مووچەکەیان لە وەزارەتی نەوت لە دیمەشق وەردەگرن، کار دەکەن.

ئەلعەرەبییە - زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار