٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەتالۆنیایش خۆی تاقی دەکاتەوە.. سەرۆکەکەی داوا دەکات ڕاپرسی ئەنجام بدرێ

سەرچاوە: KDP.info

مەدرید-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کەتالۆنیای ئیسپانیا(ئارتۆر ماس) ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەو بە فەرمی داوا دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدرێ و لە ئیسپانیا جیا ببێتەوە، کە وەها بڕیارە 9-ی نۆڤەمبەر ئەنجام بدرێ.
ڕۆژی هەینییش، پەرلەمانی هەرێمی کەتالۆنیا بڕیارێکی پەسند کرد کە دەستەڵاتی داوە بە سەرۆکی هەرێمەکە(ئارتۆر ماس)، تا بە هۆیەوە داوای ڕاپرسیی گشتیی بکات بۆ بڕیاردان لە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی یان مانەوە لەگەڵ ئیسپانیادا، ئەمە سەرباری ئەوەی کە، حکوومەتی ئیسپانیا دەڵێ، ئەمە پێشێلکردنی دەستوورە و بەڵێنی داوە لە ڕێی پەنابردن بۆ دادگا گرفتی بۆ بنێتەوە.
سەرۆکی کەتالۆنیا لە بۆنەیەکی شاری کاردۆنای هەرێمەکە گوتی "یاسا.. ئەم هەفتەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داوای دەنگدان دەکات لە ڕۆژی 9-ی نۆڤەمبەر." ئەم سەرۆکی کەتالۆنیا لە تەلەڤزیۆنی حکوومەتی ئیسپانیا پەخش کرا.
کەتالۆنیا دەخوازێ و هەوڵ دەدات، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی تەواو ساز بدات، وەک ئەوەی سکۆتلاند پێنجشەممەی ڕابرد کردی.
کەتالۆنیا، زمان و کولتووری جیاوازی هەیە و ماوەیەکی درێژە بزووتنەوەی بەرەو سەربەخۆیی لەو هەرێمە وەبەر هاتووە و لەو ساڵانەی قەیارنی دارایییشدا پشتیوانیی بەهێزتری پەیدا کرد.

ڕۆیتەرز - زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار