پاش بۆردوومان، سەرکردەکانی داعش گەڕاونەتەوە نێو شاری فەللوجە

فەللوجە-KDP.info- ئەنجوومەنی رزگارکردنی فەللوجە ئاشکرای دەکات، دوای راگرتنی بۆردوومانکردنی فەللوجە لەلایەن فڕۆکەکانەوە، لەئێستادا گەورە سەرکردەکانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ ناو سەنتەری شار.
ئەندامی ئەنجوومەنی رزگارکردنی فەللوجە (مەکی عیساوی) بە تۆری راگەیاندنی عێراقی راگەیاندووە: "سەرکردەکانی داعش لەئێستادا دەگەڕێنەوە بۆ ناو سەنتەری شاری فەللوجە، ئەمەیش دوای ئەوەیە کە لە ترسی بۆردوومانکردنی فڕۆکەکان ھەڵاتبوون."
(عیساوی ) دەڵێت، "لەئێستادا چەکدارانی داعش دووبارە دەستیان بەسەر قوتابخانە و مزگەوتەکاندا گرتووتەوە، دوای ئەوەی ئاسانکارییان بۆ کراوە بگەڕێنەوە بۆ ناو شار."
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆردوومانکردن لەسەر فەللوجە رابگیرێت، بۆئەوەی ھاووڵاتیانی سڤیل نەبنە قوربانی کە داعش وەک قەڵغان بۆخۆیانیان بە کار دەھێنن.
بڵند ئیبراھیم




