٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش گەورەتاوانی نامرۆڤانەی ئەنجام داون.. 15کم لە سەنتەری کۆبانییەوە دوورن

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  دانیشتوویێکی شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان دەڵَێت، رەوشی خەڵکی شاری کۆبانی زۆر خراپە و پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە، گوتیشی داعش لە سەرنتەری شار نزیک بوونەتەوە و، چەند ھاووڵاتیێکی بەساڵداچوویشیان سەر بڕیون.

چاودێری سیاسی و دانیشتووی شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان (فارووق حەجی مستەفا) بە kdp.infoی راگەیاند: "ڕەوشی کۆبانی زۆر خراپە.. تا ئێستا زیاتر لە 100ھەزار کەسی خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاوارەی تورکیا بوونە و، شوێنیان نییە و لەسەر شەقامەکان کەوتوون.. ژمارەیەکی  کەم خێوەتیان بۆ دانراوە و لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین."
(فارووق حەجی مستەفا) گوتیشی: "داعش ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی دەوروبەری کۆبانیی داگیر کردوون و تەنیا 15کم ماوە بگەنە کۆبانی، ئەو شارە لەژێر مەترسیدایە و پێویستی بە ھاوکاری ھەیە."
(مستەفا) زیاتر گوتی، "داعش تاوانی گەورەی نامرۆڤانەی لەو گوندانە ئەنجام داون، چەندین کەسیان سەر برڕیون کە سێ لەوانە پیاون و تەمەنیان 90ساڵ و 50 ساڵ و 46ساڵ بووە، لەگەڵ منداڵێک کە ئەمانە ھیچ تاوانێکیان نەبووە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار