سه‌رۆكوه‌زیران پڕۆژه‌ی بنیاتنانی كه‌مپێك له شاریا به سه‌ر کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە کاتی بەسەرکردنەوەی كه‌مپێك له شاریا، سه‌رۆكوه‌زیران، پێزانینی خۆی و حکوومەتی هەرێمی بۆ ده‌ستگای ئافاد و حكوومه‌تی توركیا دەربڕی و ڕایگه‌یاند وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگای ئافاد له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی هاوشێوه‌یان هه‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن توركیا و دەستگای ئافاد بۆ پازده‌هه‌زار خێزانی دیکەیش خێوه‌تی هاوشێوه بنێرن و چه‌ندین كه‌مپی دیكه، به هه‌مان ستاندارد بنیات بنێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، به یاوه‌ریی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار به قه‌یرانی ئاواره‌كان و پارێزگاری دهۆك، به ئاماده‌بوونی كۆنسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پرۆژه‌ی بنیاتنانی كه‌مپێكی ئاواره‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی شاریا كرد، كه له لایه‌ن ده‌زگای ئافادی حكوومیی توركیاوه، به ستانداردێكی به‌رز، دروست ده‌كرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری، نموونه‌ی چه‌ند خێوه‌تێكی كه‌مپه‌كه‌یان به سه‌ر كرده‌وه، كه چوارهه‌زار خێوه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ر خێوه‌تێك بۆ خێزانێكه، به شێوه‌یه‌كیش دروست كراون كه تیایاندا ڕه‌چاوی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و سارد و گه‌رمی كراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی جیاجیای تایبه‌تیان بۆ شوشتن و پاككردنه‌وه و دووش و گه‌رماو و توالێت دروست كردووه و كاره‌بایان گه‌یاندووه‌ته خێوه‌ته‌كان، خێوه‌ته‌كانیش تایبه‌تمه‌ندیی دژی سووتانیان تیادایه و له ده‌ره‌وه‌یش سه‌رما و تیشكی خۆر كاری تێ ناکات.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كه‌مپه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیران به ناوی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به ده‌ستگای ئافاد و حكوومه‌تی توركیا كرد و دووپاتی كرده‌وه: "توركیا نه‌ك هه‌ر ئێستا، به‌ڵكو له ڕابردوویشدا كه گه‌لی كوردستان تووشی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی هاتووه، ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تیی بۆ درێژ كردووه و به‌هانایه‌وه‌ی چووه." هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگای ئافاد له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی هاوشێوه‌یان هه‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن توركیا و دەستگای ئافاد بۆ پازده‌هه‌زار خێزانی دیکەیش خێوه‌تی هاوشێوه بنێرن و چه‌ندین كه‌مپی دیكه، به هه‌مان ستاندارد بنیات بنێن.
له كۆتاییی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران، وێڕای پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كانی دروستكردنی كه‌مپه‌كه، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ ده‌زگای ئافاد پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی دروستكردنی كه‌مپه‌كان، بهێنێته كوردستان و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد كه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن.




