دووەم وەجبەی تەقەمەنی لە چیكەوە گەییشتە هەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەردەوامیی هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە لە ڕووی چەك و تەقەمەنییەوە، ئەمڕۆ دووەم وەجبەی تەقەمەنی لە وڵاتی چیكەوە گەییشتە هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بە kdp.info-ی راگەیاند، تا ئێستا چەندین وڵات لە ڕووی دابینكردنی چەك و تەقەمەنییەوە هاوكاریی هێزی پێشمەرگەیان كردووە و بەردەوامیشن، لەوانە ئەمەریكا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئەلبانیا و كەنەدا و هەینیی ڕابردوویش وەجبەیەكی تەقەمەنی و ئەمڕۆیش دووەم وەجبە لە وڵاتی چیكەوە گەییشتە هەرێمی كوردستان.
عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، ئەو چەكانەی گەییشتوونەتە هەرێمی كوردستان بەپێی پێویست بەسەر میحوەرەكاندا دابەش دەكرێن و هەر میحوەرێك داوای چ جۆرە چەكێك بكات، بۆیان رەوانە دەكرێن.
بڵند ئیبراهیم




