به‌ڕێوه‌به‌رایەتییە گشتییەکانی پاریزگای دهۆک دەڵێن، ده‌بێ توانای داراییی زیاتر بخرێته به‌رده‌ستی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان

دهۆک-KDP.info- لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به قه‌یرانی مرۆیی و ڕه‌وشی هه‌نووكه‌ییی ئاواره و په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای دهۆك جه‌ختییان كرده‌وه، كه ده‌بێ توانای داراییی زیاتر بخرێته به‌رده‌ستی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م ڕه‌وشه‌دا وه‌ك پێویست كار و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به قه‌یرانی مرۆیی و ڕه‌وشی هه‌نووكه‌ییی ئاواره و په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای دهۆكه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، كێشه و گرفتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆیان خسته ڕوو و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه دوای هاتنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی خه‌ڵكی ئاواره بۆ سنووری پارێزگای دهۆك، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر بارێكی قورسه‌وه و ده‌زگاكان ناچارن خزمه‌تی زۆر زیاتر له‌وه‌ی بۆیان دیاری كراوه؛ پێشكه‌ش بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ڕۆژانه ده‌بێ حیسابی نزیكه‌ی ئه‌و نۆ سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ش بكه‌ن كه له سنووری پارێزگاكه‌دا هه‌ن. هه‌مووان جه‌ختییان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ توانای داراییی زیاتر بخرێته به‌رده‌ستی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م ڕه‌وشه‌دا وه‌ك پێویست كار و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا لیستێك به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی هه‌موو داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌ك شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، ته‌ندروستی، كاره‌با، ڕێگه‌وبان و هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه ئاماده بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌رخسته‌ی داراییی پێویستی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت و بۆ سه‌رۆكاتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا لێی بكۆڵدرێته‌وه و بڕیاری لێ بدرێت.
له كۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیران به ناوی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سوپاسی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی سنووری پارێزگای دهۆكی كرد، كه به‌رگه‌ی بارقورسیی ئه‌م ڕه‌وشه نائاساییه‌یان گرتووه و ئه‌وه‌ی له توانایاندا بووبێت، خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش كردووه، دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئه‌م ڕه‌وشه تازه‌یه دابین بكات.




