ریژەی ئاوارەکانی رۆژئاوا 60 هەزاری تێپەڕاندووە

هەولێر-KDP.info- یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا (نەعمان کورتوڵموش) دەڵێ، خۆمان ئامادە کردووە بۆ لەخۆگرتنی زیاتر لە 100 هەزار کۆچبەر، شەوی رابردوویش پێنجهەزار پەنابەری سووریا پەنایان بۆ تورکیا هێناوە و بەمەش ریژەی ئاوارەکان 60 هەزاری تێپەڕاندووە.
(کورتوڵموش) ئاماژەی دا: "ئێمە باوەش دەکەینەوە بۆ ئەو برا سووریاییانەمان لەهەر رەنگ و ئیین و رەگەزێک بن، پێیان دەڵێین بەخێر بێن، ئێستا لە خوێندنگەی سوروچ نزیکەی 600 ئاوارەی سووریایی هەن. لە لایەن ئافادیشەوە 35 چادر دروست دەکرێن، هاوکات بیر لە دروستکردنی کەمپێک دەکرێتەوە کە سێهەزار ئاوارە لەخۆی دەگرێ."
گوتیشی، هەندێک لەو خێزانە پەنابەرانە لە ماڵی کەسوکاریان دەمێننەوە، بەڵام وەک ئەو گوتی، ئێستا تورکیا رووبەڕووی شەپۆلێکی گرانی کۆچ بووەتەوە و، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رووبەڕووی بوونەتەوە.
ئانادۆڵ




