٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. جارێكی دیكەیش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ جاری حەوتەم كۆ بووەوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاریان دا كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 14ـی 10 دوا بخرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (دانا جەزا عەلی كاتب) بۆ kdp.info گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەن حەوتەمین كۆبوونەوەی ئەنجام دا، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاریان دا كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 14ـی 10 دوا بخرێت.

گوتیشی، "دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە كە لە دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لایەنە سیاسییەكان، ئەوانەی لە سلێمانی باڵادەستن، لەلایەن سەركردەكانی خۆیانەوە رێككەوتنێكی تەواوەتی بۆ بكرێت و ئەو وەختە بۆ رۆژی دیاریكراو واتا 14/10 تەنیا گفتوگۆ و واژۆكرن بمێنێتەوە".

رۆژی 30/4/2014، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا و تاوەكو ئێستا لایەنە براوەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ دەستنیشانكردنی پارێزگار نەگەییشتوونەتە رێككەوتن.

ئارمان مەلازادە
 

هەواڵی پەیوەندیدار