داعش 11 کوردی ناوچەی کۆبانیی گولـلەباران کردن

ڕۆژئاوای کورستان-KDP.info-CNN- ناوچەی کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادانی توندی لە نێوان هێزەکانی یەپەگەی باڵی سەربازیی پەیەدە و تیرۆریستانی داعش بە خۆوە بینیوە، ئەمە بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا.
بە گوتەی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ، سەدان چەکدار لە ناوچە کوردستانییەکانی تورکیاوە بۆ بەرگریکردن لە کۆبانی، چوونەتە پاڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە).
هاووڵاتیانی دەوروبەری کۆبانی دەڵێن، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لانی 11 کوردی ناوچەکەی گولـلەباران کردوون، ئەم زانیارییەیش ڕوانگای مەفەکانی مرۆڤ لە زاری یەو هاووڵتاینەوە گوێزتوویەتییەوە.
ئەو هاووڵاتیانە ئاماژەیشیان داوە، لە نێوان کوژراوەکاندا دوو مێرمنداڵ هەن، هەروەها زانیاری هەیە کە بە قەنناسی داعش ئافرەتێک کوژراوە.. ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سەرچاوەی بڕواپێکراوەوە گوازتوویەتییەوە، داعش دوو کەسی لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە ئێستا لە دەست داعشدایە، گولـلەباران کردوون.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دەڵێن، داعش 69 گوندی لە ناوچەی کۆبانی داگیر کردوون و یەکینەکانی پاراستنی گەلیش دەڵێن، بابەتەکە پیوەندی بەوەوە نییە کە لە گوندەکان پاشەکشەیان کردووە، یان دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا گیراوە، بەڵکە بە لای ئەوانەوە بابەتەکە پێوەستە بە هێرشی داعش و بەرگریکردن لە 500هەزار کورد کە لە بەردەم مەترسیی سەرپەڕاندنن.
زریان زیاد




