سێشەممە مووچەی ماموستایان دابەش دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە مووچەی ماموستایان دابەش دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(دلێرتارق) بە kdp.infoی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی سێشەممە مووچەی فەرمانبەران و ماموستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی سێ مانگە بە ھۆی قەیرانی داراییی ھەرێم و بڕینی مووچە لەلایەن بەغداوە، ماموستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە مووچەیان وەرنەگرتووە."
بڵند ئیبراھیم




