٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش پردە سەرەكییەكانی مووسڵی بۆ تەقاندنەوە ئامادە کردوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  چەكدارانی تیرۆریستیی داعش لە ناو شاری مووسڵ هاتوچۆیان بەسەر پردەكاندا قەدەخە كردووە و ئێستایش چوار پردیان بۆمبڕێژ كردوون و بۆ تەقاندنەوە ئامادەیان کردوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، چەكدارانی تیرۆریستیی داعش لە ناو شاری مووسڵ ماوەی چەند رۆژێكە هەر چوار پردی سەرەكیی ناو شاریان بۆمبڕێژ كردوون، كە لای راست و چەپی شاری مووسڵ بە یەكدییەوە دەبەستنەوە، كە بە تەقاندنەوەی ئەم چوار پردە، هەردوو لای مووسڵ لێك جیا دەبنەوە.
  بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتی گوتیشی، لە ناوشاری مووسڵ چەكدارانی تیرۆریستی داعش بارەگاكانیان چۆڵ دەكەن و دوای چۆڵكردنیش بۆمبڕێژیان دەكەن، هەروەها شوێنی خۆیشیان بۆ ناو ماڵان و ئەو جێگایانە دەگوازنەوە كە هاووڵاتیی سڤیلیان تێدایە.
(مەموزینی) زیاتر ڕوونی كردەوە، لە گەڕەكی سۆمەریش درەنگانی ئێوارەی دوینێ 12 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون.
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا، رۆژانە بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لەو شارەدا دەكەن و وڵاتانی هاوپەیمانیش بۆ لێدانی داعش سەرقاڵی خۆئامادەكردنن، بۆیە تیرۆریستانی داعش تووشی شپرزەیی بوون.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار