نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت هاریكاریی بەسەر 400 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرد

دهۆك-KDP.info- نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری شنگال، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، هاریكاری بەسەر زیاتر لە 400 خێزانی پەنابەری شنگال كە لە كەمپی (باجێت كەندالا) نیشتەجێن، دابەش كرد.
نوینەری تایبەتی سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری شنگال (د. نووری عوسمان) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "وەكو حكوومەتی هەرێم لە هاریكاریكرنی پەنابەران بەردەوام دەبین و ئەمڕۆیش بڕێك هاریكاریمان بەسەر زیاتر لە 400 خێزاندا دابەش كرد كە پێك هاتبوون لە دۆشەك و بەتانی، جلوبەرگ و خواردن".
(د. نووری) ڕەخنەیشی لە حكوومەتی عێراق گرت و گوتی، "بە داخەوە بەغدا وەك پێویست هاریكاریی پەنابەرانی نەكردووە، ئێمە سەرەڕای ئەو بابڵووقە ئابوورییەیش كە لە عێراقەوە خراوەتە سەرمان، بە هەموو تواناوە هاوكاریی پەنابەرانی ئاوارە دەكەین".




