٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش سێ رۆژ مۆڵەت بە كوردەكانی مووسڵ دەدات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش لە ناو مووسڵ و دەوروبەری، بڕیارێكی تایبەت بەو كوردانەی لە ناوچەكانی ژێر دەستی ئەواندان، دەردەكەن و مۆڵەتی سێ رۆژیان پێ دەدەن بۆ ئەوەی شارەكە چۆڵ بكەن.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ (غەیاس سوورچی) بە Kdp.info-ی ڕاگەیاند، لە ناو شاری مووسڵ و دەوروبەری و ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی خۆیاندان، چەكدارانی تیرۆریستی داعش 3 رۆژ مۆڵەتیان داوە بەو خێزانە كوردانەی كە تاكێكی ناو خێزانەكەیان لەگەڵیان نەمابێت، واتە بەرەو شوێنێكی دیكە رۆییشتبێت و پێی ڕاگەیاندوون كە پێویستە شارەكە چۆڵ بكەن.

(سوورچی) ئاماژەیشی دا كە، هەرچەندە كوردێكی زۆر كەم لە ناوشاری مووسڵ و دەوروبەری و ئەو ناچانەی لە ژێر دەستەڵاتی تیرۆریستانی داعشدا ماون، بەڵام ئێستا ئەوانیش دەبێت شارەكە چۆڵ بكەن ئەگەر تاكێكی خێزانەكەیان ئاوارە بووبێت.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار