پۆڵ بریمه‌ر: ده‌بێت هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی واشنتۆن بۆ كورد زیاتر بكرێن.. ئەمەریکا لە بڕیارەکەی تورکیا دەکۆڵیتەوە

هەولێر-KDP.INFO- حاكمی سه‌ربازیی پێشووی ئه‌مەریكا له عێراق ده‌ڵێت، ئه‌وە دووه‌مین جاره ئانکارا هاوكاریی واشنتۆن ناكات له جه‌نگه‌كانیدا، "دڵنیام حکوومەتی ئەمەریکا ڕشکاوانە لەم پرسە دەکۆڵێتەوە"، داوایش ده‌كات هاوكاری و یارمه‌تییه سەربازییە‌كانی واشنتۆن بۆ كورد، زیاتر بكرێن.
(پۆڵ بریمه‌ر) کە نێردەی تایبەتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا(جۆرج بووش) بوو له عێراق، له دیمانەیەکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی لەندەن، جەختی کردووەتەوە کر، واشنتۆن، هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی دیمه‌شق ناكات و ئیدارەی ئەمەریکا ئەمەی ڕوون کردووەتەوە.. به‌م نزیكانه‌ش هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سووریا، بەرپا دەکرین.
(بریمەر) ده‌شڵێت، هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی له‌نێوان ئه‌مەریكا و ئێران‌دا نییه و له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شدا نییه، تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
سه‌باره‌ت به عێراقیش، (بریمه‌ر) ده‌ڵێت، ئه‌و كاته‌ی (نووری مالیكی) ڕاوێژکارە سەربازییە ئه‌مەریكاییه‌كانی له سوپای عێراق دوورخستنه‌وه، ئه‌و سوپایه له مووسڵ هه‌ره‌سی هێنا و تێك شكا.. باوەڕیشی وایە کە، بنه‌بڕكردنی داعش له عێراق، پێویستی به‌وه هه‌یه داعش له سووریادا ڕیشه‌كێش بكرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، (بریمه‌ر) ده‌ڵێت، خۆشحاڵ نییه به‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌و حكومه‌ته‌كه‌شی باس له دروستكردنی پاسه‌وانی نیشتمانی ده‌كات. ئەمە کاتێک قبووڵ دەکرێ کە هۆکار هەبێ بۆ بەشداریی هۆزە سوننەکانی ئەنبار و سەڵاحەددین و نەینەوا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. زیاتر گوتی "کاتێک لە عێراق بووم ئەم بیرۆکەیەم پێشنیاز کرد.. چونکە دەبێ حکوومەت دەست بەسەر هێزی شەرعیدا بگرێت. نابێ میلیشیا و کەسانێک هەبن، ملکەچی فەرمانەکانی حکوومەت نەبن، بەڵکو سەرۆک و سەرۆکوەزیران.. لەسەر ئه‌مەریكایش پێویسته یارمه‌تیی سەرۆکوەزیرانی نوێ بدات له دروستكردنه‌وه‌ی سوپای عێراقدا.
دەربارەی ئەوەیش کە بۆچی کۆتایی بە سوپای عێرق هێنا، ئەو دەڵی، "ئەمە تەنیا بڕیاری من نەبوو، بەڵکە هیی (سەرۆک بووش)-یش بوو، چومکە کوردەکان خەریک بوون سەربەخۆیی ڕابگەیەنن. سەرکردەکانیان بە منیان گوت: بیرت نەچێ کە سوپای (سەددام حوسێن) چەند دەیەیەک هێرشی لەبەینبردنی گەلی کوردی بەرپا کردووە، هەڵەبجەیشی کیمیاباران کرد"، هەروەها سەرکردەکانی شیعە دەیانگوت، ئەگەر لێ بگەڕێی سوپای (سەددام) بمێنێتەوە، ئەوا دامەزراوەکان (سەددام)-ی دەبن، بەڵام بێ (سەددام)"، وەهایش بڕیار بوو سوپایەکی نوێ بنیات بنێینەوە."
دەربارەی ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی بۆ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەنێوبردنی داعش، حاکمی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق دەڵی، "ناتوانین لە ڕێی هێرشە ئاسمانییەکانەوە ئەو شارانەی کەوتوونەتە دەست داعشەوە، وەربگرینەوە، ناشمانەوێ وەک ئەوەی (ئەسەد) لە بۆردوومانەکانیدا دەیکات و هەزاران و هەزاران دەکوژێت، هەمان کار بکەین. لە کۆتاییدا ئەو شارانە دەگەڕێنەوە. بەڵم پێویستە پشتیوانیی سەربازیمان بۆ کورد زیاتر بکەین، هاوکاریی بنیاتنانەوەی سوپای عێراقیش بکەین."
سه‌باره‌ت به‌و بڕیارە هاوشێوەیەی تورکیایش کە لە 2003-یشدا دای بەوەی ڕێی نەدا ئاسمان و خاكەکەی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مەریكاوه بە کار ببرێت، (پۆل بریمه‌ر) دەڵی، "شارەزای کاروباری تورکیا نیم، بەڵام چونکە ساڵانێکی زۆر لە ناتۆ بووم، لەو بڕیارە زۆر نا‌ئومێد بووم، وڵاتێک کە دەمێکە ئەندامی ناتۆیە و دوو جار ببێتە کۆسپ بە ڕوومانەوە، لە بەردەم بڕیاری ئێمەدا کە پێمان وایە لە بەرژەوەندیی تورکیایە ناوچەکە ئارام بێ. ئەمە بابەتێکی نەخوازراوە، ناتوانم لێکدانەوەی بۆ بکەم، بەڵام دڵنیام بە هۆی ئەو سیاسەتەی (ئەردۆغان)-ەوە، حکوومەتی ئەمەریکا گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بە هێمنی لەگەڵ تورکەکاندا دەکات."




