٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوێكی كورد بە جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان هەڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info
نوێنەری دەرەوەی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان (فەلاح حەسەن)

پرتوگال-KDP.info-  كۆنگرەی (سەركەوتنی دیموكراسی)ـی لاوانی دیموكراتی جیهان كە لە شاری لیسبونی پایتەختی پۆرتوگال بە بەشداریی لاوانی زیاتر لە 80  وڵات بە ڕێوە چوو، لاوێكی كوردی بە جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان هەڵبژارد كە ڕێژەی 93٪ـی دەنگەكانی بە دەست هێنا.

نوێنەری دەرەوەی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان (فەلاح حەسەن) كە كوردی باشووری كوردستانە و تەمەنی 33 ساڵە، بە رێژەیەكی زۆر بەرز توانی لەو كۆنگرەیەدا و لە كۆی 11 پاڵێوراوی جیهاندا سەركەوتن بە دەست بێنێت، ئەمەیش پاش ڕۆڵێكی دیاری ناوبراو لەنێو رێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهاندا هاتە ئەنجام.

جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی جیهان دەستەڵاتێكی فراوانی هەیە و بەپێی یاسا دەتوانێت راستەوخۆ پەیوەندی بە جێگری سەرۆكی وڵاتانی جیهان و جێگری سەرۆكی حكوومەتی وڵاتانی جیهانەوە بكات، هەروەها راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكەكانی سەرجەم پارتییە دیموكراتەكانی جیهان دەكات و پەیوەندیی راستەوخۆیشی لەگەڵ سەرجەم وەزیرانی وڵاتانی جیهاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار