٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، بارمتە تورکەکانی ئازاد کردن

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە گوێی یەکدا دەچرپێنن.

هەولێر-KDP.info-  ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) ئەو تورکە بارمتانەی ئازاد کردن کە لە یۆنیو حوزێرانەوە لە مووسڵ دەستبەسەری کردبوون.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ئەحمەد داوودئەغڵو)، سەعات 5-ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی بارمتە تورکەکان ئازاد کراون، زیاتر گوتی "لە سەعات 12:30-وەوە پێوەندیی باشمان لەگەڵ داعشدا هەبووە تا سەعات 5-ی بەیانی گەییشتوونەتەوە وڵات، بە درێژایی شەو چاودێریی پێشوەچوونی پرۆسەی ئازادکردنەکە بووین."
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، لە 11-ی حوزێران کۆمەڵە چەکدارێک کە گومانیان لێ دەکرێ لە ڕێکخراوی داعش بووبێتن، هێرشیان کردە سەر کۆنسووڵخانەی تورکیا لە مووسڵ و 48 کەسیان دەستبەسەر کردن کە لە نێویاندا دیپلۆماتکار هەبوون.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا پاش ئازادکردنی ئەو دیپلۆماتکار و هاووڵاتییە تورکانەدا دەڵێ، "لە دڵەوە سوپاسی ئەو خێزانانە دەکەم کە پارێزگارییان لە کەرامەتی خۆیان کردووە."
(داوودئۆغڵو) هاوکات سوپاسی دەتگای هەواڵگریی تورکیا دەکات لەوەی کە لەو پرۆسەی ئازادکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیدا ڕۆڵیان هەبووە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار