کێری: ئێرانیش دەتوانێ لە هاوپەیمانەتیی دژ بە داعشدا ڕۆڵی هەبێ

هەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(جۆن کێری) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئێرانیش دەتوانێ ڕۆڵ لەو کۆششە جیهانییەدا ببینێ.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاساییشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، (کێری) ڕایگەیاند، "ئەو هاوپەیمانەتییە داواکراوەی بۆ بنەبڕکردنی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی پێک هێنراوە، تەنیا هاوپەیمانەتیێکی سەربازی نییە، بەڵکە لە بنەڕەتدا هاوپەیمانەتیی سەربازیی نییە."
زیاتر گوتی، "دەبێ هاوپەیمانەتیێکی گشتگیر بێ و هەماهەنگیی پتەو و هەمەچەشنی هەبێ و هەموو هەوڵێک بدات."
ئاماژەیشی دا، "ڕۆڵ بۆ کۆی وڵاتانی دنیا هەیە، بە ئێرانیشەوە."
ڕۆیتەرز- زریان زیاد




