ئەمڕۆ 40 گوندی دەوروبەری کۆبانی داگیر کراون.. 800 کەس بێسەروشوێن کراون

رۆژئاوای کوردستان-KDP.INFO- ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ئاشکرای دەکات، ژمارەی ئەو گوندانەی لەلایەن داعشەوە لە دەوروبەری کۆبانی داگیر کراون گەییشتووەتە 60گوند.
بەرپرسی روانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (ڕامی عەبدورەحمان) رایگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر 40گوندی دیکەدا گرتووە لە دەوروبەری کۆبانی، بەمەیش ژمارەی ئەو گوندانەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن داعشەوە داگیر کراون، گەییشتووەتە 60گوند."
(ڕامی) گوتیشی، "تا ئێستا800 ھاووڵاتی لەو گوندانەی کەوتوونەتە دەست داعش، بێسەروشوێنن."
بڵند ئیبراھیم - فرانس پرێس




