٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە هەرچیی لە توانایدا بێت بۆ هاوكاریكردنی كۆبانی بیكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكیدا دەربارەی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانی ڕایدەگەیەنێ، وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە هەرچیی لە توانایدا بێت بۆ هاوكاریكردنی كۆبانی بیكات.

وەزارەتی پێشمەرگە هاوکات داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان دەكات هاوكاری پێشكەش بە كوردانی رۆژئاوا بكەن.

دەفی راگەێندراوەكە:
راگەیێندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
لەبارەی پەلاماردانی دڕندانەی داعش بۆ سەر كوردانی رۆژئاوا

هێرشی داعشی تیرۆریستی جیهانی بۆ سەر كوردانی برامان لە كۆبانیی رۆژئاوای كوردستان مەترسیێكی ترە بۆ سەر گەلی كوردستان بە گشتی، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە، پشتیوانی و هاوكارییان بكەین بە هەر شیوەیەك پێویست بكات و لە تواناماندا بێت، ئێمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەو رووبەڕووبو‌ونەوە فراوانەی لە ئەستۆمانە لە باشو‌وری كوردستان، ئامادەین هەرچی لە تواناماندایە لەو پێناوەدا بیكەین و داواش لە وڵاتانی هاوپەیمانمان دەكەین هاوكاری پێشكەش بە كوردانی رۆژئاوا بكەن، چونكە هەمان دوژمن پەلاماریان دەدات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
19 \9\2014
 

هەواڵی پەیوەندیدار