٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی لە مووسڵ داعش ھاتوچۆ قەدەخە دەکات.. بە هۆی کوژرانی 300 چەکدارەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ بە ھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە 300چەکداری داعش کوژران، ئەو ڕێکخراوە سبەی ھاتوچۆ لە ناو سەنتەری شاری مووسڵ قەدەخە دەکات.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی حەمام عەلیل فڕۆکە جەنگییەکان شوێنی مەشقپێکردنی چەکدارانی داعشیان لە کۆلیژی کشتوکاڵ لە مووسڵ بۆردوومان کرد و نزیکەی 300چەکداریان کوژران کە لە ناویاندا پێنج چەکدار بە پلەی ئەمیر ھەبوون، داعش تووشی ترسێکی گەورە بووە، بۆیە بڕیاری داوە سبەی ھاتوچۆ قەدەخە بکرێت لەناو مووسڵ."
لە لایەکی دیکەوە، ھەر ئەمڕۆ لە گەراج شیمال، بۆمبێک بە چەکدارانی داعشدا تەقییەوە، لە ئاکامدا پێنج چەکداریان کوژراون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار