حەوت راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا گەییشتنە ھەولێر

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ئەڵمانیا بڵاوی کردووەتەوە کە، ئەمڕۆ حەوت راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا گەییشتوونەتە فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر ئەو چەکانەی کە بڕیارە وڵاتەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی بکات.
حکوومەتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕیارە 22-ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی چەک بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەمڕۆ حەوت راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا، گەییشتوونەتە ھەولێر، بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە، بۆ چۆنیەتیی بەکارھێنانی ئەو چەکانەی وڵاتەکەی رەوانەیان دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا چەندین وڵات ئامادەییی خۆیان نیشان داوە بۆ پڕچەککردنی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەرووبوونەوەیان دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
بڵند ئیبراھیم




