ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له كۆبانێ چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و (په‌یه‌ده)یش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرباری ڕەتکردنەوەی لە لەیەن پەیەدەوە، حیزبه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی له كۆبانێ داوایان له لایه‌نگر و ئه‌ندامانی خۆیان كرد كه خۆبه‌خشانه چه‌ك هه‌ڵگرن و له دژی چه‌كدارانی داعش شاره‌كه بپارێزن.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌رپرسانی په‌یه‌ده و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سووریا له كۆبانێ، له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌كردنی ره‌وشی ئێستای شاری كۆبانێ و لێدانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به‌رێوه چوو و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن؛ حزبه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی له كۆبانێ داوایان له لایه‌نگر و ئه‌ندامانی خۆیان كرد كه خۆبه‌خشانه چه‌ك هه‌ڵگرن و له دژی چه‌كدارانی داعش شاره‌كه بپارێزن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "كوردستان تی ڤی"-ی رایگه‌یاندووە كه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، په‌یه‌ده قبووڵی نه‌كردووه هیچ هێزێكی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له كۆبانێ هه‌بێت تا شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی داعش بکات و هه‌موو هێزێكی دیكه‌ی جگه له هێزی یه‌په‌گه ره‌ت كرده‌وه.
شیاوی باسە، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە کۆبانێ، لە بەیاننامەیەکیدا داوا لە جەماوەری گەلی کورد لە کۆبانێ دەکات، چەک هەڵ بگرن و بەرگریی لە خاکەکەیان بکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستینی گەل(یەپەگە) بچنە بەرەکانی جەنگی دژ بە داعش.




