٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد: چەک هەڵگرن و بەرگریی لە کۆبانێ بکەن.. داوای هێز لە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە کۆبانێ، داوا لە جەماوەری گەلی کورد لە کۆبانێ دەکات، چەک هەڵ بگرن و بەرگریی لە خاکەکەیان بکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستینی گەل(یەپەگە) بچنە بەرەکانی جەنگی دژ بە داعش.

لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی بۆ  KDP.infoنێردراوە، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا()، ڕایدەگەیەنێت، "چەند ڕۆژێکە شار و گوندەکانمان بەرەوڕووی توندترین هێرشی دڕندانەی ڕێکخراوی داعش بوونەتەوە، کە تێیدا چەکی قرس بەکار هێناوە و بە هۆیەوە هەزاران هاوولاتی کورد ماڵ و شوێنێ جێ هێشتووە و ڕوویان لە سنورەکانی تورکیا کردووە."
بەیاننامەکە جەخت دەکاتەوە، "ئێمە لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە کۆبانێ، کۆی هاووڵاتیان و خەڵکەکەمان لە کۆبانێ ئاگادار دەکەینەوە کە بەگری لە کۆبانێ و دەوروبەری بکەن، چەک هەڵ بگرن و بچنە بەرەکانی جەنگ و بەروڕووی داعش ببنەوە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بکەن."
ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا هاوکات داوای پشتیوانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، "داوا لە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان دەکەین دەستبەجێ هاوکار و پشتیوان بن بۆ ئەوەی کە ماوە ڕزگار بکرێ، هەروەها داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو کارەساتە دابنێن کە بەسەر گەلەکەمان لە کۆبانێدا هاتووە، کە لە هەبوونی بۆشایی لە ناوچەکە و شکاندنی ئیرادەی هاووڵاتیانییەوە، بەرەوڕووی توندترین هێرش بووەتەوە."


زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار