پێشمەرگە، هێرشێكی خۆکوژیی داعشی لە خازر پووچەڵ کردەوە

خازر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر توانییان هێرشیكی خۆكوژیی داعش پووچەڵ بكەنەوەم کە دەیانەویست خاڵێکی پێشمەرگە بکەنە ئامانج .
ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ(غەیاس سورچی) بەKdp.info-ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی حەسەن شام هەوڵیکی خۆکوژیی چەكدارانی تیرۆریستی داعشیان پووچەڵ کردووەتەوە کە ویستوویانە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتاوە خۆی بە یەكێك لە خاڵەكانی هێزی پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە."
(سورچی) گوتیشی، "هەر زوو لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە و خۆكوژەكەیش بە ئۆتۆمێلەکەوە سووتێنرا وە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ دەشڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری خازر لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان.
(غەیاس سورچی) ئاماژەیشی دا: "هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی بەرتلە نزیكن و بۆ پاککردنەوەی لە تیرۆریستانی داعش چاوەڕوانی فەرمانن.
نەشوان بەرزنجی




