٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ سەرۆکایەتییەکە لە یەکەم کۆبوونەوەیاندا جەختیان لە یەکگوتاری و کاری پێکەوەیی کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاند، دوێنێ ئێوارە، لەسەر داوای سەرۆککۆمار(فواد مەعسووم) هەرسێ سەرۆکایەتییەکە کۆ بوونەتەوە و تێیدا، دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵاتیان خستووەتە بەر باس، جەختیش دەکاتەوە کە، کۆبووەوەکان ڕێککەوتوون لەسەر پێویستیی یەکخستنی گوتارەکانیان و هەوڵدانیان بۆ باشتر بەڕیوەبرنی پرۆسەی سیاسی و هەستکردن بە بەرپرسارەتیی باڵا بەرانبەر بە دۆخی ئەمنی.

لەو بەیاننامەیەی سەرۆکایەتیی کۆماردا کە دانەیەکی دەست KDP.info کەوتووە، دەڵێ، "سەرۆککۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پاش پێکهێنانی حکوومەت، لەگەڵ جێگرەکانی خۆی، سەرۆکوەزیران و جێگرەکانی و سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی کۆ بوونەوە."
لە کۆبوونەوەکەدا، "کۆی دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی عێراق خراونەتە بەر باس، هاوکات چۆنیەتیی کاراکردنی هەماهەنگیی ڕاستەقینە لە نێوانیان و یەکخستنی هەوڵەکانیان لەپێناو هەوڵدان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان خراوەتە بەر باس، کۆبووەوەکان لەسەر پێویستیی یەکخستنی تواناکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و هەماهەنگیی لە نێوان دەستەڵاتەکانی یاسادانن و جێبەجێکردن ڕێککەوتوون، بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی یاسا گرینگە گیرخواردووەکان بخەنە گەڕ کە دەبنە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابووریی ولات و دابینکردنی پێداویستییەکانی برەودان بە یەکیەتیی نیشتیمانی و سەرخستنی حکوومەتی هاوبەشی نێشتیمانی."
بەیاننامەکە هاوکات جەختی کرووەتەوە لەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە پێشوازی لەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە دەکەن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێک هێنراوە، بە مەرجێک اکریگەری بەسەر سەروەریی خاکی عێراقەوە نەبێ.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار