٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەڕەنسا یەکەم گورزی لە داعش وەشاند

سەرچاوە: KDP.info
فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ڕافال

پاریس-KDP.info-  کۆشکی ئەلیزێ ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی فەڕەنسا یەکەم گورزی لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وەشاند. گورزوەشاندنەکە مۆڵگەکانی ڕیکخراوەکەی کردە ئامانج و سەرۆکایەتیی فەڕەنسایش جەختی کردەوە کە، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کردەی سەربازیی دیکە ئەمنجام دەدەن.

کۆشکی ئەلیزێ لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان یەکەم گورزی ئاسمانییان لە پێگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وەشاند. جەختیشی کردەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، گورزی دیکە دەوەشێنن.
کەناڵی ئاسمانیی فەڕەنسا دوو، کەمێک پێشتر ڕایگەیاند، لانی کەم دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ڕافال، ئامانجەکەیان بە دی هێنا بەر لەوەی بگەڕێنەوە بنکەکانیان لە ئیماراتی عەرەبی.
سەرۆکی فەڕەنسا(فڕانسوا ئۆلاند) دوێنێ ئێوارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، گڵۆپی سەوز بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی دادەگیرسێنێت تا گورز لە داعش بوەشینن، جەختیشی کردەوە کە، پرۆسەی گورزوەشاندنەکانیان تەنیا لە عێراق دەبن و ناچنە سووریا.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار