٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو 20کەسی کردنە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ئاساییشی کەرکووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو شاری کەرکووک رووی دا، لە ئاکامدا نزیکەی 20کەس بوونە قوربانی.
بەرێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک(فەرھاد حەمەعەلی) بە kdp.infoی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ناو بازاڕی حەسیرەکە کە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کوردن، ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو تەقییەوە، لە ئاکامدا حەوت کەس شەھید بوون و 13-ی دیکەش بریندار بوون."
(حەمەعەلی) گوتیشی، زۆرینەی قوربانیان ھاووڵاتی سڤیلن و زیانێکی زۆری ماددییش بە ناوچەکە کەوتووە، لەئێستایشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار