٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان، سبەینێش پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی پێ یەکلا نابێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە کە تێیدا میوانداریی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت لەبارەی لیژنەی ھاوکاریکردنی پەنابەران.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا میوانداریی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری خزمەتگوزاری(ساڵح موتڵەگ )، دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو لیژنە باڵایەی دروست بووە بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەران، بەڵام لە بەیاننامەکەدا باس لە دیاریکردنی کاندیدی ھەردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ نەکراوە، کە بڕیار بوو دوێنێ دیاری بکرێن.

دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەماندا گوتی، دەنگدان لەبارەی ھەردوو کاندیدی وەزیری بەرگری و ناوخۆ، تا ئەو کاتەی لایەنەکان لەبارەی کاندیدەکان دەگەنە رێککەوتن دواخرا.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار