٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەلژیکا بڕیاری دا 6 فرۆکەی F16 و 120 فڕۆکەوان ڕەوانەی کوردستان بکات

سەرچاوە: KDP.info
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا(دلاوەر خالد ئاژگەیی)

بڕۆکسل-KDP.info-  حکوومەتی بەلژیکا بڕیاری دا، پشتگیریی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان بکات لە بەرەوڕووبوونەوەی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش و جیا لە چوونە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتییش، هاوکات بڕیاری داوە، دوو فڕۆکەی لە جۆریC130 هێز و کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە پێ بگوێزێتەوە و هەروەها 35 شارەزایش لە هێزەکانی تایبەت بۆ هاریکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بە KDP.info، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا(دلاوەر خالد ئاژگەیی) رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی بەلژیکادا کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو، وەزیری بەرگری رایگەیاندم کە حکوومەتی بەلژیکا بڕیاری داوە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات لەبەر ئەوەی کوردستان هەرێمێکی گرینگە بۆ هێنانەوەی سەقامگیری و ئاساییش بۆ ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەر بۆیەش بەشداری لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات و شێوازی هاوکاریکردنەکە بەم شێوە دەبێت:
1- پشتگیریی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان
2- ناردنی 6 فرۆکەی F16 لەگەڵ 120 فڕۆکەوان و ستافی پشتیوانی بۆ هێزی ئاسمانی لەسەر زەوی
3- ناردنی دوو فڕۆکەی لە جۆریC130 بۆ گوازتنەوەی هێز و کەلوپەلی سەربازی
4- رەوانەکرنی 35 شارەزا لە هێزەکانی تایبەت بۆ هاریکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە
ئەمە بڕیارەی حکوومەتی بەلژیکا دەبێت لە لایەن پەرلەمانی فیدراڵی ئەم وڵاتە، پشتگیری بکرێت و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ئەم بابەتە بخرێتە دەنگدان. هەر بۆیەش نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا کە ئۆفیسەکەی لە بەلژیکایە، بە فەرمی بانگهێشتی دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ پەرلەمانی ئەم وڵاتە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار