٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی لە کۆنگرەی ئای کاپ: دەبێ وەک دەوڵەتێکی پڕچەک لە داعش بڕوانرێ

سەرچاوە: KDP.info
شاندی پارتی لە کۆلۆمبۆی سریلانکا.

كۆلۆمبۆ-KDP.info-  (هێمن هەورامی) لە چوارچێوەی كۆنگرەی ساڵانەی پارتییەكانی ئاسیا، كۆمەڵێك دیداری تایبەتی لەگەڵ پارتییە بەشداربووەكان ئەنجام دا و بۆ بەشداربووانی روون كردەوە كە، دەبێت وەك دەوڵەتێكی تیرۆریستی پڕچەك مامەڵە لەگەڵ داعشدا بكرێت.
كە لە ئێستادا گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر جیهانی ئازاد و هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانی هەوڵی سڕینەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش دەدات، ئەوەیشی بۆ بەشداربووانی كۆنفرانسەكە روون كردەوە كە، دەبێت وەك دەوڵەتێكی تیرۆریستی پڕچەك مامەڵە لەگەڵ داعشدا بكرێت.
لە سەر بانگهێشتی فەرمیی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پارتییە سیاسییەكانی ئاسیا كە بە (ئای كاپ) ناسراوە، شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی مەكتەبی پ.د.ك(هێمن هەورامی) و ئەندامەتیی هەر یەكە لە (عەبدالسەلام زێباری و لیزا فەلەكەددین) بەشداریی كۆنگرەی ساڵانەی پارتییەكانی ئاسیا، گەییشتنە كۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانكا.
وەك دەستپێكێك مەراسیمی پێشوازی لە لایەن ستافی سەرپەرشتیاری كۆنفراسەوە، لە بەشداربووەكان كرا، كە نوێنەری 43 پارتیی سیاسیی وڵاتانی ئاسیا بەشدار بوون. لە میانەی مەراسیمەكەدا و لە چەندین دیدار و گفتوگۆدا، شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك دیداری كورتی ئەنجام دان، لەگەڵ هەر یەكە لە نوێنەرانی ئەم پارتیانە، سەرۆك و سكرتێری گشتیی ئای كاپ، شاندی پارتیی كۆمونیستی چین، پارتیی ئەنجوومەنی ئەوامی بەنگلادیش، شاندی پارتیی موئتەلیفای كۆماری ئیسلامیی ئێران، پارتیی گەلی كەمبۆدیا، پارتیی دیموكراتی یابان، شاندی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی رووسیا، شاندی پەرلەمانتارانی كۆریای باشوور، شاندی پەرلەمانتارانی ئیندۆنووسیا، مالدیڤ، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سریلانكا و ژمارەیەك كەسایەتیی میدییایی و ڕۆشنفكری ئاسیا، لە کۆی دیدارەکاندا، سەرۆكی شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان كورتەیەكی لە مێژوو و ئەو پێشكەوتنانەی ئێستای هەرێمی كوردستانی خستە بەر باس.
لە بەشێكی مەراسیمەكەدا هەموو رێكخرا و پارتییە بەشداربووەكان لە چوارچێوەی وتارێكدا باسیان لە گۆڕانگارییەكان و سیاسەتی ئایدیای خۆیان خستە روو، شاندی پارتیی دیمووكراتی كوردستانیش بە تیشك خستنەسەر مێژووی پڕشنگداری گەلی كورد و كوردستان و ئەو گۆڕانكارییە تازانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئەو پەلەهاویشتنانەی تیرۆریستانی داعش، كە لە ئێستادا گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر جیهانی ئازاد و هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانی هەوڵی سڕینەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش دەدات، ئەوەیشی بۆ بەشداربووانی كۆنفرانسەكە روون كردەوە كە، دەبێت وەك دەوڵەتێكی تیرۆریستی پڕچەك مامەڵە لەگەڵ داعشدا بكرێت.
شیاوی باسە زۆربەی هەر زۆر بەشداربوانی كۆنفرانسەكەی ئای كاپ، هەرێمی كوردستان بە نموونەی سەقامگیری و سەركەوتن لە ناوچەكەدا دەبینن، هاوخەمیی  و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە.

 

سان قەیسەر


 

هەواڵی پەیوەندیدار