٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی داهاتوو، یەکەم کاروانی چەکی ئەڵمانیا دەگاتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-DW-  ئەڵمانیا ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ گەیاندنی ئەو چەکەی کە لە چوارچێوە پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و، وەهایش بڕیارە هەفتەی داهاتوو چەکەکان کە قورس و سووکیان تێدایە بگەنە دەست هیزەکانی پێشمەرگە.

ئەڵمانیا یەکەم کاروانی ئەو چەکەی کە دەیەوێ بیگەیەنێتە دەست پێشمەرگە، لە فڕۆکە بارهەڵگرەکان بارکردووە. چەکەکان لە وێستگەی ناوەندی لە شاری ڤارینی هەرێمی میکلنبۆرگەوە ساز دراون و بریتین لە: هەزاران چەکی سووک، 20 چەکی دژەتانک لە جۆری میلان و 120 مووشەکی دژەقەڵغان لە جۆری پانزرفاوست.
وەها بڕیارە یەکەم کاروانی چەکی ئەڵمانیایی هەفتەی داهاتوو بگاتە شاری هەولێر. ئەڵمانیا دەیەوێ لە ڕێگەی ناردنی ئەو چەکانەی پشتیوانیی ل هێزەکانی پێشمەرگە بکات لە جەنگی دژ بە داعش. وەهایش بڕیارە سبەی هەینی، 7 سەربازی ئەڵمانیایی بگەنە هەولێر بۆ ەمشقکردن بە پێشمەرگە لەسەر ئەو چەکانەی کە هەفتەی داهاتوو دەگاتە دەستیان.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار