٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارزانی: ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی لە چیای شنگال مانەوە شانازییان تۆمار کرد.. عەمید سمێ بۆسەڵی: هەمیشە ئامادەین بەرگریی لە خاک و گەلەکەمان بکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  عەمید (سمێ بۆسەڵی)، دەربارەی ئەو بەرگرییەی کە لە چیای شنگال کردوویانە، ڕایگەیاند کە، "ئەوەی من و هەڤاڵانم ئەنجاممان داوە ئەرکی سەرشانمان بووە و هەمیشە ئامادەین بەرگریی لە خاک و گەلەکەمان بکەین." (سەرۆک بارزانی) لە بەرنبەردا ڕیگەیاند، "ئازایەتیی ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی لە چیای شنگال مانەوە و بەرگرییان کرد مایەی پێزانینە و شانازییەکیان تۆمار کرد کە وەک هەموو داستانە پڕ سەرفرازییەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرز دەنرخێندرێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18 سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازیی لە فەرماندەی هێزی 18ـی سوپای یەکی زێرەڤانی عەمید (سمێ بۆسەڵی) کرد.
لە دیدارەکەدا سەرەتا (سەرۆک بارزانی) بەخێرهاتنی کرد و سوپاسی خۆڕاگریی و ئازایەتیی ئەو فەرماندەیەی کرد کە لەگەڵ پۆلێك هەڤاڵ و پێشمەرگە، شنگالیان جێ نەهێشت و زۆر ئازایانە مانەوە و بەرگرییان کرد و نەیانهێشت دەستی ڕەشی تیرۆریسیتان بگاتە چیای شنگال.
(سەرۆک بارزانی) تەئکیدی کردەوە کە، پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزی هەڵبژاردووە کە هەمیشە پێش مەرگ دەکەوێت و گیانی خۆی بەخت دەکات بۆ ئەوەی گەلەکەی بە زیندوویی بمێنێتەوە، بۆیە ئازایەتیی ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی لە چیای شنگال مانەوە و بەرگرییان کرد مایەی پێزانینە و شانازییەکیان تۆمار کرد کە وەک هەموو داستانە پڕ سەرفرازییەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرز دەنرخێندرێت.
(سەرۆک بارزانی) جەختیشی کردەوە کە شنگال و هەموو ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە دەست تیرۆریستان، ئازاد دەکرێنەوە و خەڵکی ئەو ناوچانە بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان.
لە بەرانبەردا، عەمید (سمێ بۆسەڵی)، سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە و سەرنج و تێبییەکانی خۆی لەسەر ڕووداوەکان و ڕەوشی پێشمەرگە لە شنگال و چیای شنگال بەتایبەتی خستەڕوو و، ڕایگەیاند کە، "ئەوەی من و هەڤاڵانم ئەنجاممان داوە ئەرکی سەرشانمان بووە و هەمیشە ئامادەین بەرگریی لە خاک و گەلەکەمان بکەین."

هەواڵی پەیوەندیدار