٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی كەركووك، گەورەتیرۆریستێكی داعشی دەستگیر کرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.INFO-  لە هەڵمەتێكدا پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك گەورەتیرۆریستێكی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشیان دەستگیر کرد.
بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر)  بە KDP.INFO ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی پێنچشەممە، لە هەڵمەتێكی تایبەتدا، پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك بۆ باشووری شاری كەركووك، توانرا گەورەبەرپرسی سەربازیی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە نزیك پڕۆژەی ئاوی كەركووك دەستبەسەر بكەین."
عەمید (سەرحەد قادر)  گوتیشی: "ئەو تیرۆریستە ناوی (ع.خ.ز) و چەندین كاری تیرۆریستی لە كەركووك ئەنجام داون، هەروەها بەرپرسێكی گەورەی داعش بووە و لە شەڕەكانی مەخموور و خازردا ڕۆڵی هەبووە.. لە ئیستایشدا دۆسێی بۆ کراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستی پێ‌ كردووە."

نەشوان بەرزنجی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار