چین كۆنسووڵخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌ى چین كرد، كه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌یه‌وێت كۆنسووڵخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى چین له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، پشتگییرییه‌كى مه‌عنه‌ویى گه‌وره‌یه و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌کە، دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له نێردراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چین(تان بانگلین) كرد، كه وه‌ك كۆنسووڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌كار ده‌بێت.
له دیدارێكدا (بانگلین) خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، به تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پشتگیریى چین بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌راندا نیشان بدات و له‌وه بكۆڵێته‌وه ئاخۆ چین چۆن ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بكات؟.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ چین، له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا كۆنسووڵخانه‌ى گشتیى كۆمارى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و خۆى وه‌ك یه‌كه‌م كۆنسووڵى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه له هه‌ولێر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه پردێكى پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و چین و، كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران به گه‌رمى به‌خێرهاتنى كرد و به خۆشحاڵییه‌وه ستایش و پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌ى چین كرد، كه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌یه‌وێت كۆنسووڵخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى چین له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، پشتگییرییه‌كى مه‌عنه‌ویى گه‌وره‌یه و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌کە، دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و سیاسى و كۆمه‌ڵاتیدا ده‌ربڕى و، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى هاوكاریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، كرده‌وه.
به كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى كۆمارى چین له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ئیتر هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسی‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.




