٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتۆن پۆست: باراك ئۆباما بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم ناوچەكانی عێراق پشتی بە كورد بەستووە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.info-  لە راپۆرتێكی فراواندا، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، گەییشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی كە كۆشكی سپی پێویستی بە هێزی پێشمەرگەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشمەرگەیش چەك و جبەخانەی زیاتری گەرەكە و پێویستە لە بەغدایشەوە پشتیوانیی دارایی بكرێت.

لە راپۆرتەكەیدا، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست روونی كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستان ئەو ناوچەیەیە كە لایەنگر و پشتیوانی ئەمەریكایە لە عێراق و خاوەنی ئابوورییەكە كە رۆژ بە رۆژ لە گەشەسەندندایە، بە تایبەت دوای پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت، بەڵام كێشەی سەرەكیی هەرێمی كوردستان كەمیی چەك و ئەو قەیرانە داراییەیە كە لەگەڵ حكوومەتی بەغدا هەیەتی.
واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوە داوە كە ئیدارەی (باڕاك ئۆباما) پشتی بە كورد بەستووە تا هێزی پێشمەرگە بكاتە پێشڕەوی ئەو هێرشە سەربازییەی كە بەنیازە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم ناوچەكانی عێراق ئەنجامی بدات.
بەپێی لێكدانەوەكانی ئەو رۆژنامەیە، هێزی پێشمەرگە پێویستی بە چەك و جبەخانەی زیاترە و پێویستە لە بەغداشەوە پشتیوانیی دارایی بكرێت.
رۆژنامەكە خەبات و تێكۆشانی كورد و هێزی پێشمەرگەی لە دژی رژێمی لەناوچووی بەعس بە بیر هێناوەتەوە كە چۆن بەرگەی ستەمی ئەو رژێمەی گرت و ئێستایش خەوی دامەزراندنی دەوڵەت و سەربەخۆبوونیان هەیە.
واشنتۆن پۆست لە زاری جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (قوباد تاڵەبانی) بڵاوی كردووەتەوە كە هۆكاری قەیرانی دارایی لە هەرێم ئەو بڕیارەی حكوومەتی بەغدایە كە بۆ كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان داویەتی.
(قوباد تاڵەبانی) دەشڵێت، "پێشمەرگە ناتوانێت بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت لە بەكارهێنانی مۆبایلی خۆی بۆ پەیوەندی و ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی بۆ رۆییشتن بەرەو بەرەكانی پێشەوەی شەڕ و كڕینی چەك لە بازاڕە ناوخۆییەكان."
گوتیشی، "كورد هێز و ورەی شەڕكردنیان هەیە، هەموو ئەوەی كە پێویستییەتی ئەوەیە كە پڕچەك بكرێت و بكرێتە هێزێكی مەشقپێكراو."
 

هەواڵی پەیوەندیدار