٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش 16 گوندی ڕۆژئاوای کوردستانی داگیر کردن

سەرچاوە: KDP.info

بەیرووت-KDP.info-  بەرپرسێکی سەربازیی هێزەکانی یەپەگە و ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا کە چاوێریی شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتە دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، دەوڵەتی ئیسلامی، لە سنووری کۆبانی دەستی بەسەر 16 گوندی ڕۆژئاوای کوردستاندا گرتووە.
(ئۆجەلان ئەیسۆ) کە سەردەیەکی هێزەکانی یەپەگەی سەر بە پەیەدەیە، بە ڕۆیتەرزی گوتووە، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی، لەو هێرشەیاندا لە نزیک کۆبانی، چەکی قورس و تانکیان بە کار هێناوە.
هاوکات بەرپرسی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا(ڕامی عەبدوڕەحمان)، گوتی، لەدەستدانی ئەو گوندە کوردیانە هەر لە سەرەتای هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کە دوێنێ ئێوارە بەرپایان کرد دەستیان بەسەردا گیرا. زیاتر گوتی، داعش ژمارەیەکی زۆر چەکداریان لەو هێرشەدا بەکار هێناوە.
(ئەیسۆ) هاوکات ڕایگەیاندووە کە، "هێزی دیکەمان پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە هێزی پەکەکەیشەوە، تا ڕێ لە پێشڕەویی زیاتری ئەوان بگرین.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار