٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی پەرلەمان: یەكێك لە شانازییەكانی هەرێمی كوردستان، بوونی هەمەڕەنگییە لە ئایین و زمان و نەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی پێشوازیكردن لە شاندی كۆمەڵەی كوردە فەیلییەكاندا گوتی، " فەیلییەكان، یەكەمین چینوتوێژی كۆمەڵگەی كوردین كە لەلایەن بەعسییەكانەوە، ئەنفال كراون و لە وڵات كراونەتە دەرەوە، هەر بۆیە مافیان بەسەر ئێمەوە هەیە." دەشڵێت، "یەكێك لە شانازییەكانی كوردستان، بوونی هەمەڕەنگییە لە ئایین و مەزهەب و زمان و نەتەوە، هەر ئەمەیش وای كردووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە كاتی قەیران و كێشەكاندا پشتوپەنامان بن".

شاندی كۆمەڵەی كوردە فەیلییەكان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی كۆمەڵەكە(سامی فەیلی)، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان (د. یوسف محەممەد سادق)ـەوە پێشوازی كران.

لە دانیشتنێكدا، شاندی میوان باسی خەم و گیروگرفتی كورەدە فەیلییەكانیان كرد، كە چۆن باجی مەزهەب و بیروباوەڕیان لە عێراقدا داوە چ ئێستا چ لە سەردەمی بەعسیشدا، لە دوای ئازادیی عێراقیشەوە تا ئێستا گرفتی نەبوونی ناسنامە و شوناس گەورەترین هەڕەشە بووە  لەسەر مانەوەیان.
لە بەرانبەردا سەرۆكی پەرلەمان دوای بەخێرهاتنی شاندەكە گوتی، "فەیلییەكان مافیان بەسەر كوردەوە هەیە، ئەوان بەشیكی دانەبڕاوی میللەتی كوردن، یەكێك لە شانازییەكانی ئێمە وەك هەرێمی كوردستان، بوونی هەمەڕەنگییە لە ئایین و مەزهەب و زمان و نەتەوە، هەر ئەمەیش وای كردووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە كاتی قەیران و كێشەكاندا پشتوپەنای هەرێمی كوردستان بن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار