٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێشتا پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ یەكلا نەكراونەتەوە.. لایەنەكان نەگەییشتوونەتە رێككەوتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info- بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا باس لە دوو خاڵ دەكرێت، ئەوانەش سوێندخواردنی هەندێك پەرلەمانتاری نوێ و دانانی ستراتیژییەتی كاری پەرلەمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نەدا عەنتەر) بە kdp.info-ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا باس لە دوو خاڵ دەكرێت، كە یەكێكیان سوێندخواردنی هەندێك پەرلەمانتاری نوێ لە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی پۆستی حكوومیان وەرگرتووە و خاڵی دووەمیش هەڵسەنگاندنی كاری پەرلەمان لە ماوەی رابردوودا و دانانی ستراتیژییەتی كاركردنی پەرلەمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

(نەدا عەنتەر) گوتیشی، بڕیار بوو ئەمڕۆ هەردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ یەكلا بكرێنەوە، بەڵام لایەنەكان لەسەری نەگەییشتوونەتە رێككەوتن، بۆیە لە بەرنامەی كاردا نەبووە، چونكە ئەو دوو پۆستە گرینگن و پێویستیان بە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا هەیە.
ڕوونیشی كردەوە كە، "ئەو دوو پۆستە زۆر گرینگن، بۆیە پێویستە لە دانانی كاندیدەكاندا پرس بە ئێمەیش بكرێت و داواكارییەكانی كوردیش رەچاو بگیرێن، چونكە ئەگەر كاندیدەكانمان بە دڵ نەبن، دەنگیان پێ نادەین".
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار