٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕاپرسی: ڕێژەی پشتیوانانی سەربەخۆیی سکۆتلەندا کەمێک لە پاشەکشەیە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info-  ڕاپرسیێک کە پێگەی پانلپیس بۆ پشتیوانیی سەربەخۆیی سکۆتلاند ئەمڕۆ چوارشەممە سازی داوە، بەر لە ڕۆژێک لە ڕیفراندۆم، ژمارەی بەشداربووان بۆ 48لە سەد پاشەکشەی کردووە، کە ئایا هاووڵاتیانی سکۆتلەندا بە پێویستی دەزانن لە بەریتانیا جیا ببنەوە.
ڕاپرسییەکە کە وەک زانراوە لە بەرژەوەندیی هیچ هۆکارێکی ڕاگەیاندن نییە، ڕوونی کردووەتەوە، ڕێژەی دەنگدەرە سکۆتلەندییەکان بۆ مانەوە لە چوارچیوەی بەریتانیا گەییشتووەتە 52 لە سەد، بەڵام بە هۆی دەنەکەوتنی 5 لە سەدی ڕێژەکە کە تا ئەم ساتە خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە، هێشتا ڕیژەی کۆتایی بە تەواوەتی یەکلا نەبووەتەوە.
ئەو ڕاپرسییەی کە پێشتر پێگەی پانلپیس سازی دابوو، کە ڕۆژی شەممە ئەنجامەکەی بڵاو کردەوە، دەرکەوت کە پشتیوانانی سەربەخۆیی 49 بەرانبەر بە 51 لە سەد بوو.
هەردوو لایەنی پشتیوانیکار و بەرهەڵستکاری سەربەخۆیی سکۆتلەندا، ڕۆژێک بەر لە کۆتایی هەڵمەتەکانیان، هەوڵەکانیان  چڕ کردوونەتەوە.
ڕاپرسییەکان جیا لەوەی پانلپیس، ئاماژە بە جیاوازییێکی کەم لە پاشەکشە لە هەردوو بژاردەی جیابوونەوە و مانەوە دەکەن، بەڵام تا ئێستا لە بەرژەوەندیی بەرهەڵستکارانە.
سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا(ئلێکس سالمۆند) بۆ دەنگدەرانی نووسیوە، داوایان لی دەکات بە بەڵێ دەنگ بدەن.
بەپێی ئەنجامی سێ راپرسی کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بڵاو بوونەتەوە، دەرکەوتووە، 52 لە سەدی بەشداربووان بە نا، بێجگە لە ئەوانەی هێشتا خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە دەنگیان داوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار