ئۆباما: سوپاکەمان بۆ شەڕی داعش ناچێتەوە عێراق

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەمەریکا(باڕاک ئۆباما) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەمەریکا ئەرکی شەڕکردنی لە عێراقدا دژ بە داعش لە ئەستۆ نییە و هیزی پیادە ناچێتە عێراق.
لە لێدوانێکیدا لەبەردەم بارەگای گشتیی سوپای ئەمەریکا لە تامبای فلۆریدا، (ئۆباما) ڕوونی کردەوە کە، سوپای ئەمەریکا شەڕی پیادە لە عێراقدا بەرپا ناکات، گوتی "ئەمەریکا جارێکی دی جەنگ لە عێراقدا بەرپا ناکات،"، زیاتر گوتی، "ئەمەریکا کارێک ناکات کە ئەرکی عێراقییەکانە خۆیان ئەنجامی بدەن."
هەروەها دەڵێ، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، هەڕەشەن بەسەر ئاساییشی نەتەوەیی ئەمەریکاوە، وڵاتەکەیشی سەرکردایەتیی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش، ئاماژەیشی دا "توانا باشەکانی ئەمەریکا لێی دەخوازرێ پێناوێک بێ بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی ناوچەکە لەو بەرەوڕووبوونەوەیەدا."
زریان زیاد




