بڕیارە سبەی هەردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ یەكلا بكرێنەوە

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی جارێكی دیكە هەردوو كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بخرێنە دەنگدان و یەكلا بكرێنەوە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (د. عەرەفات كەرەم) بە kdp.info-ی راگەیاند، دوێنێ پەرلەمانی عێراق پرسی دەنگدان لەبارەی كاندیدانی وەزیری بەرگری و ناوخۆی خستە دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگی لەبارەوە بدرێت یاخود نا، چونكە سەرۆكوەزیران بەڵێنی دابوو ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە و بە زۆرینەی دەنگیش ئەندامان رازی بوون، بەڵام لە كاتی خرانەدەنگدان دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێنا، بۆیە بۆ سبەی رۆژی پێنجشەممە دوا خرا و (حەیدەر عەبادی)ـیش باسی لەوە كرد كە پابەند نابێت بەو دواخستنەی پەرلەمان كە وادەكە سبەیە.
(د. عەرەفات) گوتیشی، بڕیارە سبەی جارێكی دیكە كاندیدی ئەو دوو پۆستە بخرێنەوە دەنگدان، چونكە پەرلەمان دواوادەی بۆ داناوە، بۆیە ئەگەری زۆر هەیە سبەی یەكلا بكرێنەوە.
بڵند ئیبراهیم




